فڕۆکەیێکی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی سەربازگەیێکی حەشدی شەعبی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانى سەر سەربازگەیێکی حەشدی شەعبی لە سنووری ئامرلی کرد.

کوردپرێس: بەپێى راگەیەنراوێکى حەشدى شەعبى ئەمرۆ هەینى فڕۆکەیێکى بێفرۆکەوان بۆردوومانى سەربازگەیێکى حەشدى شەعبى لە سنوورى ئامرلى کردووە و چەکدارێکى هێزەکە بریندار بووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تائێستا نازانرێت ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە هیچ وڵاتێک بووە کە هێرشەکەى کردوە.

لەماوەى رابردووش چەند جارێک بە فڕۆکە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانى حەشدى شەعبى، بەڵام تائێستا ئاشکرا نەبووە ئەو هێرشانە چی وڵات و لایەنێک لە پشتییەوە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65131

Your Comment

You are replying to: .
captcha