هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا جەختی لەسەر گەڕانەوەی ئاسایش و ئارمی بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە و ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە بوونی تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە و ئەمڕۆ ئارامی لەم ناوچەدا جێگیرە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات زیاتر وتی: ئەنجومەنی مەدەنیی دەیرەزوور خەریکی خزمەتگەیاندنە و بەم شێوە بەرپرسانی دەیرەزوور کە خەڵکی شارەکان ئەرکەکانی پاش سڕینەوەی داعش بە هەموو توانای خۆیانەوە جێبەجێ دەکەن.
ناوبراو وتیشی: تەنها ڕێگای ڕزگار بوونی خەڵکی سووریا لە توندڕەوەکان دامەزراندنی سیستمی فیدراڵیزمی دیموکراتیکە ئەوەش بە ئامادەبوونی هەموو ئایین و نەوتەوەکان و ئێمە لەماوەی ئەم هەشت ساڵەدا کە بەسەر شەڕی سووریا تێدەپەڕێت خەریکی دامەزراندنی ئەم ئامانجەین.
ئیلهام ئەحمەد زیادی کرد: هەر چارەسەرێک بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکان لە سووریا بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێ ئەنجام دەبێت و باشتر واە لایەنەکان دەرک بەم ڕاستییە بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment