دادگه‌ بڕیاری دا ده‌میرتاش له‌ زیندان بمێنێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- لێکدانه‌وه‌ی دوو ڕۆژه‌ی دۆسیه‌یێکی هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) کۆتایی هات و دادستێنی دۆسیه‌که‌ بڕیاری دا ده‌میرتاش له‌ زیندان بمێنێته‌وه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی بۆ ڕۆژی 2 و 3ی سێپتێمبێری 209ی زایینی دواخست.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لێکدانه‌وه‌ی دوو ڕۆژه‌ی دۆسیه‌یێکی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) به‌ تۆمه‌تی "به‌ڕێوه‌بردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان"، "بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان"، "هاندانی ئاشکرای خه‌ڵک بۆ دوژمنایه‌تی"، "هاندانی خه‌ڵک بۆ ڕچاونه‌کردنی یاساکانی وڵات"، "هاندانی خه‌ڵک بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" و "پشتیوانی له‌ تاوان و تاوانبار" له‌لایه‌ن لقی 19ی دادگای سزای ئه‌نقه‌ره‌وه‌ کۆتایی هات و له‌ ئه‌نجامدا دادستێنی دۆسیه‌که‌ بڕیاری دا ده‌میرتاش له‌ زیندان بمێنێته‌وه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی بۆ ڕۆژی 2 و 3ی سێپتێمبێری 209ی زایینی دواخست.

دادگه‌که‌ له‌ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی زیندانی سینجانی ئه‌نقه‌ره‌ و به‌ ئاماده‌بوونی پارێزه‌رانی ده‌میرتاش و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا ده‌میرتاش له‌ ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه‌ به‌رگرینامه‌که‌ی خوێنده‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پارێزه‌رانی ده‌میرتاش ڕایان‌گه‌یاند که‌ تۆمه‌ته‌کانی سه‌ر سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هیچ به‌ڵگه‌یێکی قایمی له‌پشته‌وه‌ نییه‌ و تۆمه‌ته‌کانی سه‌ر ناوبراو به‌شێک له‌ تاوانه‌کانی یاسای سزای تورکیا نایێته‌ ئه‌ژمار که‌ بۆ لێکدانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کان حوکمی زیندانی بۆ تۆمه‌تبار ده‌ربکرێت و جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و دادستێنه‌ که‌ په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌میرتاش کردۆته‌وه‌ ئێستاکه‌ له‌ زیندانه‌ هه‌ر بۆیه‌ پارێزه‌ران داوای ئازادیی مه‌رجداری ده‌میرتاش و لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ناوبراو له‌ بارودۆخی ئازادییان کرد که‌ ئه‌و داواکارییه‌ش له‌لایه‌ن دادستێنه‌وه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگون

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65095

Your Comment

You are replying to: .
captcha