به‌هۆى پێداویستیی كۆمسیۆن به‌كاتى زیاتر، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام نادرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن‌ و ڕاپرسى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌مانگى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ ناتوانن هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن‌ و ڕاپرسى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و ماوه‌ كه‌مه‌ى كه‌ ماویه‌تى بۆ یه‌كى ئۆكتۆبه‌ر و پێداویستى كۆمسیۆن به‌كاتى زیاتر ناتوانن هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، داوایان له‌ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كردووه‌ بتوانن سوود له‌ ئامێره‌كانى ئه‌وان وه‌ربگرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌ و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ئه‌وان ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى 1ى 10ى 2022ى وه‌ك ڕۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم دیاری كرد و به‌هۆى كێشه‌ زۆره‌كانى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت یاساى هه‌ڵبژاردن هیچ ئاماده‌سازیه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كراوه‌.

News Code 6509

Your Comment

You are replying to: .
captcha