نرخی دۆلار بۆ کەناڵی 11 هەزار تمەن دابەزی

بەشی ئێران- سەرافخانەی بانکی ناوەندیی ئێران ئەمڕۆ نرخی دۆلاری دابەزاند و لە کەناڵی 11 هەزار تمەندا مامەڵەی پێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلاردا نرخی دۆلار گەیشتە کەمتر لە 12 هەزار تمەن و تا ئەم دەقەیەش سەڕافخانەی بانکی ناوەندی بە 11 و 800 تمەن دۆلار دەکڕێت و بە 11 هەزار و 900 تمەن دەفرۆشێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە بازاڕی دۆلارەکەشدا نرخی دۆلار تا ئەم دەقەیە گەشتۆتە کەمتر لە 11 و 800 تمەن.

ئێستا نرخی بازاڕی ئازاد و نرخی نیمایی یەکسانە و دیار نییە دەوڵەت چ نیازێکی هەیە. ژمارەیێک لە چاودێرانی ئابووری بڕوایان وایە بەنیازە نرخی بازاڕی ئازاد و بازاڕی نیمایی یەکسان بکات بۆ ئەوەی دابەزین و سەرکەوتنی نرخی دراوەکان کۆنتڕۆڵ بکات و پاش دەستبەکاربوونی بازاڕی پێکهاتووی دراو (بازار متشکل ارزی) دەسی دەڵاڵ و دولارفرۆش لەو بازاڕە ببڕێت.

ژمارەیێکی دیکەش بڕوایان وایە ئەم دابەزینە نرخی ڕاستەقینە و سروشتی نیە و بە دەستکاری کردنی نرخەکان کێشەی ئابووری چارەسەر نابێت. پاساوی ئەم کەسانەش ئەوەیە کە لە کەرتی ئابووریی ئێراندا هیچ چاکسازی یان بەرەوپێشچوونێکی هەستپێکراو نەکراوە و نرخی هیچ کاڵایێک دانەبزیوە بۆیە ئەم نرخە دەستکاری کراوە.

شایانی نرخی دۆلار لە دوو ڕۆژی ڕابردووەوە زیاتر لە 1000 تمەن دابەزیوە ئەوەش لەکاتێکدایە بوورسی تاران لە جیاتی ئەوەی بەهۆی دابەزینی دۆلارەوە بەرز بێتەوە بە پێچەوانەوە ڕوو لە دابەزینە.

News Code 65043

Your Comment

You are replying to: .
captcha