کوردپرێس: منداڵەکان لەسەر داوای کەسوکاریان و دوای پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA)، بە رەزامەندیی حکوومەتی عێراق رەوانەی مۆسکۆ کراونەتەوە.
بەگوتەی کەسوکاریان، منداڵەکان کە تەمەنیان لەنێوان یەک بۆ چوار ساڵاندان لە دۆخێکی خراپدا ژیاون، هەموویان لەگەڵ دایکیان لەیەک ژووردا زیندانی کراون و هیچ چاودێرییێکیان نەکراوە.
بەرپرسانی رووسیا دەڵێن: تاوەکوو ئێستا 90 منداڵی رووسی لە عێراق و سووریا گەڕێندراونەتەوە ئەو وڵایە. پێشبینیش دەکەن نزیکەی 1400 منداڵی دیکەی رووسیا لە کەمپ و بەندیخانەکانی عێراق و سووریادا مابن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment