وتەکانی وەزیری دەروەی عێراق لەبارەی تاوانەکەی تورکیا لە ناوچەی گەشتیاریی پەرەخ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەورەی عێراق ڕایگەیاند بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لەنێو خاکی عێراق قبووڵ ناکرێت و تورکیا دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رابگرێت و داوای لێبووردن لە گەلی عێراق بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بچنە شوێنی تۆپبارانەکەی گوندی پەرخی لە سنووری زاخۆ و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە شوێنی رووداوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین بەهۆی ئەو رووداوە ئازاربەخشە، ئەمە تاوانێکی گەورە و دوژمنکاریانەی ئاشکرایە بۆسەر گەلی عێراق".

بە گوتەی فوئاد حوسێن، بەپێی ئەو زانیاریانەی پێیان گەیشتووە: "تۆپبارانی ئەو شوێنە گەشتیارییە ئارامە بە تۆپهاوێژ لەلایەن تورکیاوە کراوە، ئەو گوندە گەشتیارییە جوانە بە چوار تۆپ کراوەتە ئامانج، بەهۆی ئەو کردەوە سەربازییە ترسنۆکانەیە ژمارەیەک کەس شەهید و برینداربوون، 9 کەس شەهید بوون کە لەنێوانیان منداڵ هەیە، لەگەڵ برینداربوونی 31 کەسی دیکە".

وەزیری دەرەوە عێراق دەڵێت ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە کێشەیەکی نێوخۆییە و هەناردەی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە: "کێشەیەکی روون و ئاشکرا لە تورکیا هەیە لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان. هەردوولا ململانێیەکانیان بۆ نێو خاکی عێراق گواستووەتەوە".

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە تورکیا کرد سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە خاکی عێراق رابگیرێت و داوای لێبووردن لە گەلی عێراق بکات و قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و برینداران بکاتەوە.

فوئاد حوسێن ئەوەی نەشاردەوە کە حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە: سەرجەم رێکارە دیپلۆماسییەکان دەگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەنێو خاکی عێراق.

بەبڕوای وەزیرە کوردەکەی حکومەتی عێراق: "پرسی بەرگری کردن لەخۆکردن ئەرکێكی یاسایی و بەشێکە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەرکێکی یاساییە. حکومەتی تورکیا و سوپای تورکیا و هەندێک جار دەڵێن بەرگری لە خۆمان دەکەین، بەڵام تۆپبارانی گوندێکی ئارام و کوشتنی خەڵکی سڤیل و گەشتیار ئەمە نابێتە بەرگریکردن نییە لە خۆکردن".

News Code 6502

Your Comment

You are replying to: .
captcha