لە هەولێر ڕێگە نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ڕێگەیان نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند بڕیاربوو ڕۆژی هەینی 22-7-2022، لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام ڕێگەنەدرا هیچ گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.

ئه‌وه‌ش خراوەتەڕوو، هێزێكى ئه‌منى به‌ر له‌گه‌یشتنى خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێكراوه ‌و ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌س ناده‌ن به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌ بكات و هه‌رده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن بیه‌وێت ڕووماڵ بكات ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ل و په‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیدا ده‌گیرێت.

هەروەها ناس کورد بڵاوی کردەوە عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە: "چوار هاووڵاتی کە ویستیان بەشداری گردبوونەوەی ھەولێر بکەن دژی تۆپبارانی تورکیا، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران، پێویستە لە زووترین کات ئازاد بکرێن".

News Code 6498

Your Comment

You are replying to: .
captcha