به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه کرد که ڕۆژی شه‌ممه 13-7-2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی كرد له فێدێریكا مۆگێرینی نوێنه‌ری باڵا بۆ سیاسه‌تی ئاسایش و كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا .
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا باس له‌وه کراوه که له میانی دیداره‌که به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له په‌رۆشی عێراق كرده‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی و ئارامی و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كان له ناوچه‌كه و جیهاندا.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک کۆماری عێراق ته‌ئكیدی كرده‌وه له پێویستی كاری هاوبه‌ش بۆ به دوورگرتنی گه‌لانی ناوچه‌كه له نه‌هامه‌تی جه‌نگ، هاوكات ئاماژه‌ی كرد به گرنگیی هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌كه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به گرنگیی سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایی و ئه‌زموونی ئه‌ورووپییه‌كان کرد له بنیادنانه‌وه‌ی شاره ڕزگاركراوه‌كان و پاڵپشتی كردنی عێراق له یارمه‌تیدان و دابین كردنی که‌شێکی ئارام و سه‌قامگیر بۆ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها به‌شداری كردنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له پڕۆژه‌ی بنیادنانه‌وه و خزمه‌تگوزاری مرۆیی له عێراقدا.
له‌لای خۆیه‌وه فیدیریكا مۆگێرینی به‌بایه‌خه‌وه باسی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كرد كه له عێراق به‌دیهاتووه، هاوكات پاڵپشتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ سه‌قامگیریی عێراق و سیاسه‌تی هاوسه‌نگ له‌باره‌ی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ربڕی.
نوێنه‌ری باڵا بۆ سیاسه‌تی ئاسایش و كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پا‌به‌ندبوونی به كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق دووپات كرده‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كه له كۆنگره‌ی بنیادنانه‌وه‌ی عێراق كه ساڵی ڕابردوو له كوه‌یت ئه‌نجام درا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوویێكی باشتر بۆ گه‌لی عێراق.
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment