به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چوار ساڵ پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یێکی خۆکوژی له گردبوونه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان له پهرسووس کوژرانی 34 که‌سی لێکه‌وته‌وه و کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کۆمه‌ڵکوژی پهرسووس له حاڵێکدا له لقی 4ی دادگه‌ی سزا به‌ڕێوه چوو که کۆبوونه‌وه‌که وه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامێکی لێنه‌که‌وته‌وه و بۆ 4ی فێبریوێری 2020 هه‌ڵگیرا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که دۆسیه‌ی سه‌رۆکی پێشووی لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیسی پهرسووس و هێزه‌کانی پۆلیس به تۆمه‌تی "هه‌لقۆستنه‌وه‌ی ناڕه‌وا له پیشه" و "که‌مته‌رخه‌می له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کان"یان لێکده‌درایه‌وه دادستێن دۆسیه‌که‌ی هه‌ڵپه‌سارد و کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که بۆ 4ی فێبریوێری 2020 هه‌ڵگیرا تا به‌م شێوازه ساڵێکی‌تر چاره‌نووسی کۆمه‌ڵکوژیی دڕندانه‌ی پهرسووس نادیار بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment