به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هلنا کۆبان توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وتارێکدا که له ڤێبلاگی لوبلاگ بڵاو کراوه‌ته‌وه تورکیا به هۆکاری هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌زانێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر تورکیا داوای کوردی سووریای بۆ پاسه‌وانی له‌وان له به‌رانبه‌ر داعش قبووڵ بکردبا ئه‌وا کورده‌کانیش ناچار نه‌ده‌بوون داوای یارمه‌تی له ئه‌مریکا بکه‌ن و به‌م شێوازه ئه‌مریکا بۆ یه‌که‌مین جار هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات.
ناوبراو له وتاره‌که‌یدا نووسیی: کوردی سووریا که به‌ره‌وڕووی ئابلۆقه‌ی داعش بوونه‌وه داوایان له تورکیا وڵاتی دراوسێیان کرد که ئه‌وان له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بپارێزێت به‌ڵام ئه‌نقه‌ره که په‌یوه‌ندییێکی باشیشی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ کوردی وڵاته‌که‌ی نییه و پێشتریش له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی نزیک له داعش هاوکاری کردووه داوای کوردی سووریای ڕه‌ت کرده‌وه و کورده‌کان ناچار بوون داوای یارمه‌تی له ئه‌مریکا بکه‌ن و به‌م شێوازه بوونه میوانداریی ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ یه‌که‌مین جار هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات.
کارناسهکهی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی وایه که هۆکاری پێشێلکردنی ئاگربڕی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بوو له دۆخی خراپی کوردی سووریا.
ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که بڕیاری تورکیا بۆ وه‌ڵامنه‌دانه‌وه به داوای یارمه‌تیی کوردی سووریا بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیی له ناو تورکیا و له ناوچه کوردنشینه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگیرسێت و ته‌نانه‌ت ژماره‌یێک له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا کاول و خاپوور بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment