کوردپرێس:
ڕه‌مله عوبه‌یدی ئه‌ندامی فراکسیۆنی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ده‌ڵێت: "ده‌بێت گفتوگۆ بناخه‌ی هه‌ڵبژارده‌که بێت، پێویسته گفتوگۆ له نێوان نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌وه‌کانی که‌رکووک هه‌بێت که ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان و ده‌بێ ئه‌و که‌سه‌ی دیاری ده‌کرێت عێراقی بێت و خزمه‌تی پێکهاته‌کان بکات به بێ جیاوازیی نێوان پێکهاته‌کان و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵانه بکات که له پارێزگاکه‌ن".
ناوبراو گوتیشی: "ڕۆژی شه‌ممه حیزبه تورکمانییه‌کان بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی خۆیان کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له نێو تورکمانه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه چه‌ند ئاڕاستهیێک جیاواز هه‌ن به‌ڵام هه‌مووان یه‌ک داواکارییان هه‌یه کاتێک ڕێکده‌که‌ون پۆسته‌کان دابه‌ش بکرێن و پارێزگار ئه‌وان بێت، هاوکات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردی ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه."
ئه‌ندامه‌که‌ی فراکسیۆنی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ڕاشیگه‌یاند: "ڕۆژی سێشه‌ممه لێژنه بڕیارلێدراوه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی پێکده‌هێنرێت و له پارتی ئومێد سه‌باح و له یه‌کێتی خالید شوانی سه‌رۆکایه‌تیی لێژنه‌که ده‌که‌ن و دوو ئه‌ندامی فراکسیۆنی برایه‌تیش له نێو لێژنه‌که ده‌بن و یه‌که‌م دیداریان له‌گه‌ڵ تورکمان و دواتر له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب کۆ ده‌بنه‌وه و لێژنه‌که بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌کان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ساڵی 2011 و به‌پێی کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن پشکی پێکهاته‌کان دیاری بکرێت."
هاوکات ئێدریس حاج عادل جێگری به‌رپرسی لقی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له که‌رکووک گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه بۆ دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ دانانی پارێزگاری کوردی به داپه‌ڕێکی هانده‌رانه دژی کورد وه‌سف کرد و گوتی: گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی پارێزگای که‌رکووک ده‌ستپێکی فیتنه و بشێوه‌ی نێوان ئیتنیکه جۆراوجۆره‌کاندا ده‌بێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک دژی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ پارێزگاکه نیشانه‌ی ڕێزدانه‌نانه بۆ دیموکراسی.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment