قێبرس داوای ئه‌ڵمانیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییێکی کورد ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- دادگایێکی قێبرس داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییێکی کورد بۆ ئه‌ڵمانیا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ په‌که‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

سایپرس مه‌یل ڕاپۆرتی دا که‌ دادگه‌ی لارناکای قێبرس داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییێکی کورد به‌ ناوی تزرکس کۆرکمازی بۆ ئه‌ڵمانیای ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ چوونکه‌ دادگه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه‌ که‌ مومکینه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌بۆنه‌ی لێدوان و بۆچوونی سیاسییه‌وه‌ دادگه‌یی بکرێت.

گۆڤاره‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ساڵی 2009 ئه‌و هاووڵاتییه‌ کورده‌ی تورکیا داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ قێبرس کردووه‌ و له‌ ساڵی 2013 بۆ 2015 له‌ هامبۆرگی ئه‌ڵمانیادا ژیاوه‌ به‌ڵام دواتر بۆ قێبرس گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

کۆرکماز له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) و ده‌ستێوه‌ردان له‌ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی داواکراو بوو‌ و له‌لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئه‌ورووپاوه‌ حوکمی ده‌ستگیرکردنی ناوبراو ده‌رکرابوو‌.

زۆربه‌ی حیزبه‌ کوردییه‌کان ناڕه‌زایه‌تییان دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕیبوو و دواتر کورده‌کان ده‌ستخۆشییان له‌و بڕیاره‌ی دادگه‌ی لارناکای قێبرس کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64954

Your Comment

You are replying to: .
captcha