بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیمانویل بێن ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری فەڕەنسا کە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی سەردانی تارانی کردووە لەگەڵ هەر یەک لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە دیداری کرد.
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ بێن، محەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند بەڕێز ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری فەڕەنسا پڕۆژەی وەستاندنی تەنگەژەکانی پێنەبوو بەڵکوو پاکێجێکی ئاراستە کرد بۆ ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.
زەریف گوتیشی ئیمانویل بێن بۆ خۆیشی گوتوویەتی وەکوو نێوەندگیر سەردانی ئێرانی نەکردووە بەڵکوو پڕۆژەیێکی پێیە بۆ ئەوە گرژییەکان لەوەی کە هەن زیاتر نەبن.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی وەڵامی تاران بۆ پێشنیازەکەی بێن ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی ئیرهابی ئابووری دژی ئیران کۆتاییی پێنەیەت ئێران ئامادە نییە واز لە جووڵە و هەوڵەکانی خۆی بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی بهێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەو بابەتەوە کە ئایا ئێران وەکوو وەڵامێک بۆ بەریتانیا دەست بە سەر کەشتیی نەوتی ئەو وڵاتە لە کەنداوی فارس دەگرێت یان خەیر، ڕایگەیاند وادەردەکەوێت کەشتییە بەریتانییەکە بە کەنداودا تێپەڕیوە و هیچیش ڕووی نەداوە ئەوانە هەمووی دەنگۆ و پڕوپاگەندەیە و هیچ دەوریشی نابێت. سوپای پاسدارانیش پێشتر ئەوەی ڕەت کردۆتەوە کە دەست بە سەر کەشتیی نەوتی بەریتانیادا بگرێت.
شایانی باسە ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دیداری کرد و عێراقچی لە تویتێکدا لەبارەی دیدارەکەوە ڕایگەیاند: "کۆمەڵێک بابەتەی بەسوود لە دیدارەکەماندا باس کرا و چاوپێکەوتنێکی ئیجابی و باش بوو."
Your Comment