داعش بە گرتەیێکی ڤیدیۆیی هەڕەشە لە تورکیا و ئەردۆغان دەکات

بەشی تورکیا- پەیمانگای SITE Intelligence Group لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە گرتەیێکی نوێی ڤیدیۆیی دەکات کە داعش بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێت داعش لەو ڤیدیۆیەدا هەڕەشەی لە تورکیا و شەخسی ئەردۆغان کردووە.

کوردپرێس:

پەیمانگای SITE Intelligence Group ڕۆژی چوارشەمە 10ی تەمووزی 2019 تیشکی خستۆتە سەر ئەو گرتە ڤیدیۆیییانەی داعش بڵاوی کردۆتەوە و لە هەواڵێکیشدا سەرنجی خستۆتە سەر گرتەیێکی نوێی داعش کە لەو ڤیدیۆیەدا داعش هەڕەشە لە تورکیا و شەخسی سەرۆککۆمار دەکات.

ماوەی ڤیدیۆکە 5 خولەک و 2 چرکەیە کە ڕۆژی جوولای 2019 بڵاو کراوەتەوە و تیرۆریستێکی داعش بە زمانی تورکیی ئەستەنبوڵ قسەی تێدا دەکات و تورکیا بە ویلایەتی تورکیا ناو دەبات و هەڕەشە لەو ویلایەتە و شەخسی ئەردۆغانیش دەکات.

5 ئەندامی داعش لە ڤیدیۆکەدا هەن کە تورکی قسە دەکەن و ئەبوو قەتادا تورکی ئەو کەسەیە کە قسە لە گرتەکەدا دەکات. ئەو 5 تیرۆریستە لە کۆتاییی ڤیدیۆکەدا بەیعەتیان لەگەڵ ئەبووبەکر بەغدادی تازە دەکەنەوە.

شایانی باسە پێشتریش 29ی ئەیپرێڵی 2019 گرتەیێکی دیکەی ڤیدیۆیی لە داعش بڵاو کرابوویەوە کە لەو گرتەیەدا دۆسیەیێک بە دەستی ئەبووبەکر بەغدادییەوە بوو کە لە سەری نووسرابوو ویلایەتی تورکیا.

News Code 64916

Your Comment

You are replying to: .
captcha