حکوومەتی هەرێم و فەرەنسا یاداشتنامەیێکی هاوکارییان واژۆ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەردوو وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فەرەنسا، یاداشنامەیێکیان لەبواری پەروەردە واژۆ کرد.

کوردپرێس: پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەکە گووتی: "ئەمڕۆ رێککەوتنێکی گرنگ لە نێوان حکوومەتی فەرەنسا و وەزارەتی پەروەردە واژۆ کرا".

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گووتیشی: "ئێمە وەکوو وەزارەتی پەروەردە پابەند دەبین بە پاڵپشتی کردنی قوتابخانە فەرەنسییەکانی هەرێمی کوردستان".

لای خۆیەوە، دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان وەک نوێنەری حکوومەتی فەرەنسا رایگەیاند: "لە رێگای سەرپەرشتیار و پرۆگرامەکان، پاڵپشتی قوتابخانە فەرەنسییەکان دەکەین".

کونسوڵی فەرەنسا سوپاسی حکوومەتی هەرێمی بۆ هێشتنەوەی قوتابخانە فەرەنسییەکان کرد و بە هۆکارێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و فەرەنسا ناویبرد.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64846

Your Comment

You are replying to: .
captcha