کوردپرێس: پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەکە گووتی: "ئەمڕۆ رێککەوتنێکی گرنگ لە نێوان حکوومەتی فەرەنسا و وەزارەتی پەروەردە واژۆ کرا".
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گووتیشی: "ئێمە وەکوو وەزارەتی پەروەردە پابەند دەبین بە پاڵپشتی کردنی قوتابخانە فەرەنسییەکانی هەرێمی کوردستان".
لای خۆیەوە، دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان وەک نوێنەری حکوومەتی فەرەنسا رایگەیاند: "لە رێگای سەرپەرشتیار و پرۆگرامەکان، پاڵپشتی قوتابخانە فەرەنسییەکان دەکەین".
کونسوڵی فەرەنسا سوپاسی حکوومەتی هەرێمی بۆ هێشتنەوەی قوتابخانە فەرەنسییەکان کرد و بە هۆکارێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و فەرەنسا ناویبرد.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment