کوردپرێس:
بۆ چۆی کوانژین کونسووڵی گشتیی کۆریای باشوور له هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "کۆریای باشوور به گرینگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و هه‌رێمی کوردستان دۆستی له‌مێژینه‌ی کۆریای باشووره و له قۆناغه جیاوازه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کاندا هاتووه و هه‌میشه به‌ره‌و به‌هێـزی چووه و له قۆناغی داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌کان زیاتر په‌ره‌یان پێ ده‌درێـت له ڕووی ئابووری و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانه‌وه."
کونسووڵی گشتیی کۆریا ڕاشیگه‌یاند: "ئێستا له هه‌رێمی کوردستان قۆناغێکی‌تر هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌رێمی کوردستان شوێنێکی له‌باره بۆ جموجووڵی ئابووری و هه‌مه‌جۆرکردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کان. دڵخۆشین که‌وا ئێستا په‌یوه‌ندییێکی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌یه و گرفته‌کان چاره‌سه‌ر کراون، قۆناغی ئاینده قۆناغی جێبه‌جێکردنی کارنامه و ئامانجی ستراتێژیی هاوبه‌ش ده‌بێت له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆریای باشووردا."
کوانژین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "گه‌شبینین به‌وه‌ی ئێستا که‌سێکی به‌هێزی وه‌ک نێچیرڤان بارزانی له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه. ئه‌و که‌سێکی بلیمه‌ت و به‌توانایه له ڕووی سیاسی و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و باش ده‌زانێت زمانی دیپلۆماسی به‌کار بێنێت و شاره‌زایه له ده‌وڵه‌تداری و ئومێدی سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment