بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كهشتییێكی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیاوه ڕایگه‌یاند: ئه‌م كرداره به پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و جۆڕیكه له چه‌ته‌یی و ئێران هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت.
لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە 2019.7.8 ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆبوونەوەیێکی سەربازی لە شاری "بەندەرعەباس" لە باشووری ئێران، لە بەرانبەر کەشتییێکی نەوتیی ئێران کە لەلایەن هێزی بەریتانیاوە چەند ڕۆژێکە لە جەبەلولتارق دەستی بەسەردا گیراوە، هەڵوێستی نواند و گوتی: "ئەو هەوڵێکەی دنەدەرانەیە لەلایەن بەریتانیاوە و پێچەوانەی یاسا و ڕێوشوێنە نیودەوڵەتی و بەڵێنی وڵاتانی ئەورووپی و جۆرێکە لە دزی".
وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: "ئاسایشی ناوچەکە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆر گرنگە و ئێران بۆ پاراستنی سەقامگیریی خۆی نرخی زۆری داوە و توانیویە بەرپرسیارانە و بە هێزەوە ئەو ئاسایەشە دابین بکات".
ئەمیر حاتەمی گوتیشی: "لەم دواییانەدا هێزەکانی سوپای پاسداران توانیان فڕۆکەکەیێکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بکەنە ئامانج کە هاتبووە ناو خاکی ئێرانەوە و ئێمە بۆ پاراستنی سنوورەکانمان لەگەڵ کەس سازش ناکەین و بەرگری لە سنوورە زەوینی و ئاسمانییەکانمان دەکەین".
وەزیری بەرگریی ئێران گوتیشی: "ئێمە لە بەرانبەر ئەم دزە دەریاییانەدا زەحمەتی زۆرمان کێشاوە و هەوڵی زۆرمان داوە و ئەم جۆرە دزی و تاڵانە دەرییایە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئێمە قەبووڵ ناکرێت و لە هەوڵی وەڵامدانەوەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment