کوردپرێس:
کورتە فیلمی "تەمێ" بەرهەمی جەلال وەیسی دەرهێنەری گەنجی کوردە کە لە سەر ئەرکی حەوزەی هونەریی کوردستان و نووسینگەی ئەنجومەنی سینەما جەوانی شاری سنە بەرهەم هێنراوە و بڕیارە بەشداریی فستیڤاڵی " open Air Filmfest Weiterstadt"ی ئەڵمانیا بکات.
ئەو کورتە فیلمە 11 خولەکە و دژایەتیی جەنگ و نەهامەتی دەکات و ئەو سیمای دەخولقێنێت کە شەڕ سەرەتای نەهامەتی و بەفیڕۆچوونی ئارمانجەکانی مرۆڤایەتییە.
فستیڤاڵی " open Air Filmfest Weiterstadt"ی ئەڵمانیا لە 8 بۆ 12ی ئەگێستی 2019 بەرانبەر بە 17 بۆ 21ی گەلاوێژ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
جەلال وەیسی ساڵی 1364 لە شاری سنە لە دایک بووە و خاوەنی 4 کورتە فیلمە کە لە چەندین فستیڤاڵی نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتی ئێران بەشداریی کردووە.
چەند فستیڤاڵی دەرەوەی وڵات کە فیلمەکانی وەیسی تێیدا بەشداربوون ئەمانەی خوارەوەن:
backup_festival ئەڵمانیا، Docademia festival ئەمریکا XpoNorth سکۆتڵەند، FreeNetWorld سربیستان ، Equality Festival ئوکراین، Festival Internacional de Cine con Medios Alternativos FICMA مەکزیک، Tif قیبریس، Ouarzazate مەراکش، Fest Flesh Film Fest کۆڵمبیا ، GSF نیۆیۆرک، wiper film festival نیۆیۆرک ، Grand IndieWise Contest مەیامەی فلۆریدا و ئابوورانی ئۆسترالیا، ئیتاڵیا ، سویسڕا،بەریتانیا، بەنگلادش، فەڕەنسا, هیندستان و...
Your Comment