کوردپرێس: عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 7ی ته‌مموزی 2019، رایگه‌یاند: "به وزه و بازووی هێزه پاڵه‌وانه‌كانمان سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆریستدا ده‌خه‌ینه سه‌ر تۆماری سه‌ركه‌وتنه باشه‌كان و به پیتی زێڕین ده‌نووسرێته‌وه. خودا سه‌ركه‌وتووتان بكات و دڵ و نزا و هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵتانه".
ئه‌و ئۆپه‌رسیۆنه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات، كه به‌مه‌ست لێی پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یێكی سێ پارێزگای هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیش راده‌گەیێنێت، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكردووه و قۆناغی یه‌كه‌میش ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی نێوان پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه، كه ناوچه‌ی سووننه‌نشینن و هاوسنوورن له‌گه‌ڵ سووریا.
به گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چه‌ند رۆژێک ده‌خایێنێت و سوپا، حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی عه‌شایه‌ری، هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
لە K24 وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment