به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 6ی ته‌مووزی 2019 کۆنفڕانسی نێودوڵه‌تی له‌باره‌ی موحاکه‌مه‌ی چه‌کدارانی له شاری عاموودای باکووری سووریا کاره‌کانی ده‌ست پێ‌کرد و تیایدا که‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وڵاتانی جیهان وتاره‌کانی خۆیانیان پێشکه‌ش کرد.
تۆماس ئه‌لێکساندر گارت سیناتۆری پێشووی کۆماریخوازی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا که له کۆنفڕانسه‌که‌دا ئاماده بوو له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: بێگومان هه‌ر مرۆڤێک مافی ژیانکردنی هه‌یه و داعش بۆته له‌مپه‌ڕێک له به‌رده‌م ژیانی مرۆڤه‌کان. سوپای سووریای دیموکرات که ده‌ورێکی به‌رچاوی له ڕووخاندنی داعش بینیوه پێکهاتهیێکه که به له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ دامه‌زراوه. لێدوانه‌کانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زۆر دڵنگه‌رانی کردم.
هه‌روه‌ها پاتریک فرانچسکۆ نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسا گوتی: سه‌فه‌ر و چاوپێکه‌وتنی لیژنه فه‌ڕه‌نسییه‌کان له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به مه‌به‌ستی درێژه‌پێدان به چالاکییه‌کانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعه. سه‌رکه‌وتن به سه‌ر گرووپی تیرۆریستیی داعش به مانای کۆتاییهاتنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه نییه. ده‌بێ لێره‌وه ڕایبگه‌یێنم که پێویستمان به شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یار و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هه‌یه.
له کۆنفڕانسه‌که‌دا میشڵ ڕۆبین به‌رپرسی پێشووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بایه‌خێکی زۆر به هه‌بوونی داعش ده‌دات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پارتی داد و گه‌شه‌ی تورکیا وابه‌سته‌ییی زۆری به داعش هه‌یه. له‌مباره‌وه ده‌بێ لێپێچینه‌وه له تورکیا بکرێت. داعش خه‌ساریشی له تورکیا داوه.
هه‌روه‌ها له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی موحاکه‌مه‌ی چه‌کدارانی داعش خه‌تیب دیجله سیاسه‌توانی کوردی تورکیا وته‌کانی پێشکه‌ش کرد و گوتی: تورکیا و قه‌ته‌ر گه‌وره‌ترین پشتیوانانی داعشن. تا ئه‌و کاته‌ی تورکیا درێژه به داگیرکارییه‌کانی له ناوچه‌که بدات کۆتایی به داعش نایێت. فه‌لسه‌فه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان تاکه ڕێگایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌قڵییه‌تی داعش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment