کوردپرێس: بەپێی چەند نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێ كردنی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەكانی دادی وەزارەتی داد، داوا لە محەممەد حاجی محموود، سكرتێری حیزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان كراوە، چەند موڵكێكی كەرتی 8ـی ئابڵاخ كە ئێستا ماڵی خۆی تێدایە چۆڵ بكات.
بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەی چۆڵ كردنی موڵكەكان، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێ كردنی سلێمانی، نووسراوێكی بۆ پۆلیسی سلێمانی ناردووە و داوای لێكردوون بۆ جێبەجێ كردنی ئەو ئەركە هێزێک ئامادە بكەن بۆئەوەی لە ئەو مۆڵكانە بە محەممەد حاجی محموود سكرتێری حیزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان چۆڵ بكەن، بەڵام بڕیارەكە لەو رۆژەشدا جێبەجێ نەكراوە.
بەختیار كەریم، وتەبێژی حیزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان لەوبارەوە راگەیاندووە: "ئەو موڵكە لە ساڵی 1991 بە شەڕ لە جەیشی شەعبیمان وەرگرتووە، ئێستاش ئامادەنین بۆ هیچ كەسێكی چۆڵ بكەین، كەسیش بە میراتگری بەعس نازانین تاوەكوو بارەگای بەعسی رادەست بكەینەوە''.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment