په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رکۆنه‌ی بۆردومانی ناوچه‌ سنوورییه‌کان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانی کوردستان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بۆردومانی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیاوه‌ سه‌رکۆنه‌ کرا.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی ته‌مووزی 2019 په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی یاسایی خۆی ئه‌نجامدا و له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی کۆبوونه‌وه‌که‌ د. ڤالا فه‌رید سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ئیدانه‌ی بۆردومانی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کرد و ڕایگه‌یاند: "ئیدانه‌ی بۆردومانه‌کان ده‌که‌ین و به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، حکوومه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان."

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "داوا له‌ حکوومه‌تی عێراق ده‌که‌ین به ‌ئه‌رکی خۆی بۆ پاراستنی سنووره‌کان هه‌ڵبستێت و قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتووانیش بکاته‌وه‌."

پێشتریش حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای کردبوو په‌که‌که‌ باره‌گاکانی له‌ گونده‌کان دوور بخاته‌وه‌ تاکوو به‌هۆی جه‌نگی نێوان سوپای تورکیا و گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌، هاووڵاتییانی ناوچه‌ سنوورییه‌کان نه‌بنه‌ قوربانی.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64796

Your Comment

You are replying to: .
captcha