کوردپرێس: رۆژی پێنجشەممە سیریل نان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق لەبارەی ژمارە و كاری سەرباز و راوێژكارە ئەمنیەكانی وڵاتەكەی لە عێراق رایگەیاند: ئەو هێزەی ئەڵمانیا كە لە خاكی عێراقدان هێزێكی شەڕكەر نین، بەڵكوو لەسەر داوای حكوومەتی عێراق هاتوون و هاوكاری هێزە چەكدارەكان دەكەن و مەشقپێكردنیان لە بوارەكانی سەربازی و پزیشكی و لۆجیستی و خۆپارێزی لە چەكە كیمیاییەكان".
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئەوەشی خستەڕوو كە 150 سەربازی ئەڵمانی لە عێراقدان و نیوەیان لە تاجی و نیوەشیان لە هەولێرن و لە چوارچێەی یاساكانی عێراق كاردەكەن و هەر كاتێكیش حكوومەتی عێراق داوای كشانەوەیان بكات، دەكشێنەوە و دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment