توركیا و ئێران بۆ پاراستنی سنووره‌كانیان ڕێككه‌وتننامه‌یێکیان واژۆ کرد

به‌شی تورکیا- پارێزگاریی جۆله‌مێرگ له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌ ناوچه‌ی سنووری "عه‌سه‌ن ده‌ڕه"‌ی سه‌ر به‌ جۆله‌مێرگ کۆبوونه‌وه‌یێکی ئه‌منی له‌ نێوان به‌رپرسانی ئێران و تورکیا ئه‌نجام دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزگاریی جۆله‌مێرگ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: له‌ ناوچه‌ی "عه‌سه‌ن ده‌ڕه‌"ی سه‌ر به‌ جۆله‌مێرگ کۆبوونه‌وه‌یێکی ئه‌منی له‌ نێوان به‌رپرسانی ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی سنووره‌کانی نێوان دوو وڵات ئه‌نجام دراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی پارێزگاریی جۆله‌مێرگدا هاتووه‌: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پاراستنی سنووره‌کانی ئێران- تورکیا ئێدریس ئاک بیک پارێزگاری جۆله‌مێرگ و سه‌رهه‌نگ عه‌لی عه‌لیپوور فه‌رمانده‌ی هه‌نگی سنووریی ورمێ ئاماده‌ بوون که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاسایشی سنووره‌کانی دوو وڵات، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێشنیاره‌کانی دوو لایه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

له‌ کۆتاییی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕێککه‌وتننامه‌یێک له‌ نێوان دوو لایه‌ن بۆ پاراستنی سنووره‌کانیان واژۆ کرا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64745

Your Comment

You are replying to: .
captcha