عێراق داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌ مانگی ڕابردوو ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشکرای کرد که‌ له‌ مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده ‌کردووه‌ و داهاتی شه‌ش ملیار دۆلاریان له‌ ڕێگه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌ده‌ست هێناوه‌.

کوردپرێس:

کۆمپانیای سۆمۆی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ مانگی شه‌شدا 105 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ‌کردووه‌ که‌ ده‌کاته‌ ڕۆژانه‌ سێ ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل.

له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژی مانگی 6دا داهاتی نه‌وتی عێراق شه‌ش ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووه‌.

تێکڕای نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی عێراق که‌ له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا فرۆشراوه‌ 60 دۆلار و 50 سه‌نت بووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ کۆی هه‌نارده‌کاری نه‌وتی عێراق 101 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ هه‌نارده‌ کراوه‌ و سێ ملیۆن و 160 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له‌ کێڵگه‌کانی که‌رکووک له‌ ڕێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی کوردستان- جه‌یهان هه‌نارده‌ کراوه‌ که‌ ده‌کاته‌ ڕۆژانه‌ 105 هه‌زار به‌رمیل و له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره‌ش ڕۆژانه‌ 24 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64734

Your Comment

You are replying to: .
captcha