وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بریکاری وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزیری ڕۆشنبیریی عێراقدا تیشک خرایە سەر زەروورەتی کاری هاوبەش بە بێ جیاوازی بۆ بەڕێوەبردنی فستیڤاڵ و کاروباری ڕۆشنبیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراقیش.

کوردپرێس:

نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 2019/7/2 خالید دۆسكى وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازیى كرد له‌ جابر جابرى بریكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى فیدراڵی عێراق.

له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ى شێوازى كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كارئاسانى كردن بۆ چالاكیى هاوبه‌ش له‌نێوان هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانى عێراق به‌گشتى، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیى كاركردنى هاوبه‌ش له‌ ئه‌نجامدانى ڤستیڤاڵى رۆشنبیرى و هونه‌رى و كلتووریى نێوان هه‌ردوولا .

لاى خۆشه‌وه‌ وه‌زیرى رۆشنبیرىی هەرێمی کوردستان هیواى خواست كه‌ له‌ داهاتوودا بتوانرێ زیاتر گرنگى به‌كارى هاوبه‌شى نیوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حكوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حكوومه‌تى فیدرال بدرێت و كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌ حكوومه‌تى فیدراڵ گرنگیى پێبدرێت له‌ به‌شدارى پێكردنى له‌ ڤستیڤال و كار و چالاكیى هونه‌رى و رۆشنبیریى جۆراوجۆر له‌ عێراق و له‌و چالاكییانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام ده‌درێن له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی حكوومه‌تى فیدراڵ.

له ‌كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان دیاریى وه‌زاره‌تى به‌خشییه‌ بریكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حكوومه‌تى فیدرال كه‌ بریتی بوو له‌ وێنه‌یێكى چنراوى قه‌ڵا و مناره‌ى هه‌ولێر.

News Code 64713

Your Comment

You are replying to: .
captcha