مامۆستا مەزهەر خالقی پاش 38 ساڵ گەیشتەوە سنە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- مامۆستا مەزهەر خالقی لە نێوان شەپۆلی خۆشەویستی و ڕەخنە و ستایشی چینە جۆربەجۆرەکاندا سەردانی زێدی خۆی کرد وگەیشتەوە شاری سنە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مامۆستا مەزهەر خالقی کەڵە هونەرمەندی ناسراوی کورد پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە 10ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 1ی تەمووزی 2019 لە سەر بانگهێشتی فەرمیی ئیدارەی پارێزگای کوردستان گەیشتە سنووری باشماخی مەریوان و لەلایەن پارێزگاری کوردستان و قایمقامی مەریوان و کۆمەڵێک بەرپرسی فەرمی و جەماوەری هۆگری ئەو هونەرمەندە پێشوازیی لێکرا.

مامۆستا خالقی پاش ئەوەی لە مەریوان پێشوازیی لێکرا لە شاری سەوڵاواش لایەنگرانی ئەو هونەرمەندە بۆ چەند خولەکێک وەکوو پێشوازی خۆشەویستیی خۆیان بۆ ئەو هونەرمەندە دەربڕی.

پاشان مامۆستا خالقی گەیشتە شاری سنە و بڕیارە لە کۆنگرەی ناودارانی کورددا لەگەڵ 29 کەسایەتیی هونەری و زانستی و ئەدەبی و کەلتووریی کورد ڕێزیان لێبگیرێت.

شایانی باسە پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبووبەکریش وەکوو میوانی تایبەت بەشداریی مەڕاسیمەکەی کردووە.

هەر لەگەڵ مامۆستا مەزهەر خالقی دوو هونەرمەندی هەرێمی کوردستان ئەنوەر قەرەداغی و سەعدوون کاکەیی بۆ کۆنگرەکە بانگهێشت کراون و پێشتر گەشتبوونە شاری سنە.

News Code 64684

Your Comment

You are replying to: .
captcha