کوردپرێس:
پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی یەکشەمە 30ی حوزەیرانی 2019 بە دەنگی 84 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، بڕیاری دا لە رۆژی 1ی تەمموزەوە بۆ 15 رۆژ ماوەی خولی بەهارەی درێژ بكاتەوە.
ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات خولی بەهارەی ساڵی یەکەم لە خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەپێی بڕگەی چوارەم لە ماددەی 7 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژ بکرێتەوە، بە مەبەستی راییکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێویست بوو لە خولی گرێدانی وەرزی یەکەمدا تەواو بکرێن".
دواتر خرایە دەنگدان و 84 پەرلەمانتار رەزامەندییان دەربڕی لەسەر ئەوەی وەرزی گرێدانی یەکەم، ساڵی یەکەم لە خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژ بکرێتەوە.
ئەو بڕیارەی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە لە رۆژی 12ی حوزەیرانەوە مەسروور بارزانی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە راسپێردراوە بۆ ئەوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم لە ماوەی 30 رۆژدا پێكبهێنێت و تائێستاش دیار نییە لەو ماوەیەدا كابینەكە لە پەرلەماندا پەسند دەكرێت یان نا.
Your Comment