کوردپرێس:
لەشکرکێشی و بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل بەردەوامە و هەموو ڕۆژێک فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی سنووری برادۆست و ناوچەی باکووری عێراق بۆردومان دەکەن. لە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان زۆر جار هاووڵاتیی مەدەنی و دانیشتووانی ناوچەکەش دەبنە قوربانی و دەغڵودان و زەوی و زاری هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەسووتێت.
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانەوە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم خۆپیشاندانیان ساز کردووە و ژماره‌یێک چالاكوانیش كه‌مپینێكیان له دژی له‌شكركێشی و بۆردومانی ناوچه سنووریه‌كان له لایه‌ن سوپای توركیا راگه‌یاندوه.
ژمارەیێک چالاکوانی مەدەنی كه‌مپینی ده‌ستپێشخه‌ری دژی داگیركارییان ڕێکخستووە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كرد و له داهاتووش یاداشته‌كه ئاڕاسته‌ی كونسووڵخانه‌ی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن.
بێریڤان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی كه‌مپینی ده‌ستپێشخه‌ری دژی داگیركاری به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌و كه‌مپینه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوان ئه‌نجام ده‌درێت، یاداشتێكمان ئاماده كردوه كه واژۆی هه‌زار كه‌سایه‌تیی نوخبه، له چالاكوانان و مامۆستایانی زانكۆ و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی لەسەرە، له دژی داگیركاری و بۆردومان و كۆمه‌ڵكوژی كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا ئه‌نجام ده‌درێت".
ئەندامانی کەمپێنەکە سه‌ره‌تا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كۆ بوونه‌تەوه و ئه‌و یاداشته‌یان پێشكه‌ش كردوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی جددیان له‌سه‌ر ئه‌و داگیركارییه هه‌بێت و له به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان دابنرێت.
Your Comment