کوردپرێس:
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له زاری به‌رپرسانی کوردی سووریاوه ڕاپۆرتی دا لانیکه‌م 11 هه‌زار دیلی داعش و بنه‌ماڵه‌یان له که‌مپی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له باکووری سووریا نیگاداری ده‌کرێن. کوردی سووریا داوایان له وڵاتانی بیانی کردووه هاووڵاتییانیان بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه که له تورکیاوه په‌ڕیونه‌ته ناو سووریا و پاش تهڤلبوون به ڕیزه‌کانی داعش له‌لایه‌ن هێزی کوردی سووریاوه ده‌ستگیر کراون.
فڕانس پرس باس له هه‌وڵی بێوچانی کوردی سووریا ده‌کات بۆ ڕزگاربوونیان له ده‌ست دیله‌کانی داعش و نووسیویه‌تی: کورده‌کان توانیویانه قه‌ناعه‌ت به ژماره‌یێک له وڵاتانی ڕۆژئاوایی بهێنن دیله‌کانی داعش و بنه‌ماڵه‌یان بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌واڵده‌رییه فه‌ڕه‌نسییه‌که باس له‌وه ده‌کات که به‌رپرسانی کوردی سووریا چه‌کدارێکی ئیتالیی داعشیان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ڕۆم کردووه.
مسته‌فا بالی وته‌بێژی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا به هه‌واڵده‌ریی فڕانس پرسی وتووه: سه‌میر بۆغنا ناسراو به ئه‌بوو عه‌بدوڵڵا که ساڵی 2018 له‌لایه‌ن هێزه کوردییه‌کان و له ڕێگای هه‌ڵاتن به‌ره‌و تورکیا ده‌ستگیر کرابوو ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئیتالیا کراوه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش هه‌ندێک نازناوی دیکه‌ی وه‌ک "ئه‌بوو هه‌ریره موهاجیر" و "ئه‌بوو عه‌بدوڵڵا موهاجیر" هه‌یه و به‌رپرسی دابینکردنی چه‌کوچۆڵی سه‌ربازیی داعش بووه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ژماره‌یێک له وڵاتان وه‌ک فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا ئاماده نیین چه‌کدارانی داعشی سه‌ر به وڵاته‌کانیان قبووڵ بکه‌ن به‌ڵام ڕایانگه‌یاندووه ئاماده‌ن خێزانی دیله‌کانی داعش بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment