کوردپرێس:
دکتۆر زێدان برادۆستی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌ھۆی شه‌ڕ و پێکدانانی نێوان سوپای تورکیا و چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه ساڵانه ژماره‌یێک ھاووڵاتیی سڤیلی ھه‌رێمی کوردستان ده‌بنه قوربانی. به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ به‌ھۆی تۆپباران و بوردوومانی تورکیاوه نزیکه‌ی زیاتر له 10 ھاووڵاتیی سڤیل شه‌ھید بوونه و ژماره‌یێکی زۆرتریش بریندار بوونه ئه‌مه جگه له زیانی ماددی که به‌ر ھاووڵاتییان که‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش داوا له وڵاتی تورکیا و په‌که‌که ده‌که‌ین شه‌ڕی خۆیان نه‌ھێنن بۆ ناو گونده‌کانی ھه‌رێمی کوردستان با چیی تر ھاووڵاتییانی بێ‌تاوان نه‌بنه قوربانی."
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی پارتی ده‌شڵێت: "زیانی شه‌ڕی تورکیا و په‌که‌که تا دێت بۆ ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی کوردستان زۆرتر ده‌بێت چوونکه به‌پێی ئامارێک که گه‌یشتووه‌ته ده‌ستم ته‌نیا له ساڵانی ڕابردوو له سنووری ناحیه‌ی سیده‌کان نزیکه‌ی 60 ھاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی که ھیچ به‌ھانه‌یێک نییه بۆ لێدانی ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی کوردستان و مه‌یدانی شه‌ڕی په‌که‌که و تورکیاش خاکی ھه‌رێم نییه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment