دوو تەقینەوە لە کەرکووک قوربانیی لێكەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەئەنجامی دوو تەقینەوەی جیا لە کەرکووک، نزیكەی 25 كەس بوونە قوربانی. تەقینەوەی یەكەم لەنێو پاسێكدا و تەقینەوەی دووەم لە گەراجێكدا روویداوە.

کوردپرێس: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردەوە كە ئێوارەی پێنجشەممە بۆمبێكی چێنراو لەنێو پاسێكدا لە گەڕەكی خەزرا-ی کەرکووک تەقیوەتەوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لەو تەقینەوەیەدا 18 كەس بریندار بوون.

میدیا عێراقییەكان هێمایان بۆ ئەوە كردووە دوابەدوای ئەوە كەمێک پاش تەقینەوەی یەکەم بۆمبێكی دیكەی چێنراو لەناو گەراجێكی ئۆتۆمبێل لەناوچەی "سەرپرد" لە کەرکووک تەقیوەتەوە و بۆتە هۆی برینداربونی شەش هاوڵاتیی مەدەنی.

پاش تەقینەوەکە هێزێكی ئەمنی گەیشتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64628

Your Comment

You are replying to: .
captcha