بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکیدا دەڵێت "حکوومەتی هەرێم لیستێکی بۆ بەغدا ناردووە کە ملیۆنێک و دووسەد هەزار فەرمانبەری لەخۆ گرتووە کە هی سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانن بە هێزەکانی پێشمەرگەشەوە" ،باس لەوەش دەکات کە زۆربەی ئەو ناوانە بوونیان نییە و ناراستن، ئەوە جگە لەوەی بەشێکی زۆر لە ناوەکان دووبارەن .
لەبەشێکی تری قسەکانیدا قەدۆ دەڵێت: " ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر لەو لیستە کەمترە کە هەرێم رەوانەی بەغدای کردووە، کەلەڕێیەوە هەولێر دەیەوێت دزی لە ماڵی گشتی بکات و پارەی تەرخانکراوی بۆ هەرێم زیاتر بکەن.
ناوبراو روونیشی کردۆتەوە کە لیژنەی دارایی هەوڵ دەدات لەڕێگای پەنجەمۆری بایۆمەترییەوە فەرمانبەرانی راستەقینە لەوانە جیابکاتەوە کە وەهمین و بوونیان نییە یان دووبارەن .
پێشتر عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیری عێراق جەختی کردبۆوە کە حکوومەتی بەغدا هێشتا هیچ بڕە نەوتێکیان لە حکوومەتی هەرێمەوە بەدەست نەگەیشتووە، لەهەمان کاتیشدا دڵنیایی ئەوەیدابوو کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابڕدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment