به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاروباری ناوخۆ و ئاسایشی شاری که‌رکووک له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که لێپرسراوی به‌یتولمال و زه‌کاتی گرووپی تیرۆریستیی داعش له شاری حه‌ویجه‌ی سه‌ر به باشووری که‌رکووک ده‌ستگیر کراوه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که دوای ده‌ستکه‌وتنی زانیاری له سه‌رچاوه نهێنییه‌کانی خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به بوونی ئه‌و سه‌رکرده داواکراوه‌ی داعش، هێزێکی تایبه‌ت پێکهێنراوه و توانراوه له ماڵه‌که‌ی له قه‌زای حه‌ویجه گه‌مارۆ و پاشان ده‌ستگیر بکرێت.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه کراوه که ئه‌و که‌سه به‌رپرسی دارایی و کۆکردنه‌وه‌ی زه‌کاتی ڕێکخراوی داعش بووه له قه‌زای حه‌ویجه و له ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ماده‌ی 4ی تیرۆر داوا کراوه ڕاده‌ستی شوێنی به‌رپرس کراوه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا.
له کۆتاییی به‌یاننامه‌که‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه: سه‌رکرده‌که‌ی داعش تۆمه‌تباریشه به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و کوشتن له قه‌زای حه‌ویجه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment