کوردپرێس: محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی "نزیكه‌ی 10 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام تائێستا حكوومه‌ت پێكنه‌هاتووه، ده‌بوو بكرایه، چوونكه ئه‌مه ناوچه‌یێ‌كی بچووک و كه‌مه ده‌بوو زووتر بكرایه، به‌ڵام دیاره كێشه‌كان زیاتر له‌سه‌ر چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێت و چه‌ندی ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رنا بڕواناكه‌م له‌سه‌ر به‌رنامه بێت، چوونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه بووایه ره‌نگه هه‌موومان پێمان باش بێت، به‌ڵام تا ئێستاش دۆخه‌كه هه‌ر ئاڵۆزه هه‌رچه‌نده دواجار ده‌بێت ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌ر رێكبكه‌ون، چوونكه به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیان و میلله‌ته‌كه‌ش له رێككه‌وتنیاندایه، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون ره‌نگه كوردستان تووشی كاره‌سات و ناخۆشی بكات".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود وتووشیه‌تی: " ئه‌گه‌ر هه‌موولایێک به خه‌م کەرکووکه‌وه بوونایه، کەرکووک به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه پێموانییه پارێزگارێک ئه‌وه‌نده گرنگ بێت، كه وه‌زعی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌ستێت جا له‌هه‌ر لایێكیان بێتگ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment