بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی کە لە ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەدەست گەیشتوون باس لەمە دەکەن کە ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە کاروانێکی سەربازیی لە هێزە جیاوازەکان پێکهێناوە و بە 20 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە بۆ ناوچەی سەر سنووری ڕیحانلی لە پارێزگای خەتای ناردوونی.
ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند ئامانج لە ناردنی هێزەکان و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان بۆ سنووری باشووری تورکیا تۆکمە کردنی یەکەکانی سەر سنووری تورکیا- سووریایە.
شایانی باسە پاش سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ئیدلیب سوپای تورکیا لە چەندین قۆناخی جیاوازدا هێزی نوێی بۆ سەر سنوورەکان ڕەوانە کردووە.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment