هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ که‌نه‌دا ده‌کات پشتیوانییه‌ سه‌ربازییه‌کانی درێژه‌ پێبدات

به‌شی جیهان- حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دا ده‌کات ڕاهێنان و پڕچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌نه‌دا وڵاتێکی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعشه‌ که‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ یارمه‌تیی سه‌ربازی پێشکه‌شی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ و مه‌شقی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ داوه‌. هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتایی‌هاتنی شه‌ڕی داعش، که‌نه‌داعش هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی بۆ هه‌رێمی کوردستان که‌م کردۆته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌م وڵاته‌ هه‌رگیز یارمه‌تییێکی سه‌ربازیی چه‌ند میلیۆن دۆلاری -که‌ به‌ڵێنه‌که‌ی به‌ کورد دابوو- ڕاده‌ستی ئه‌وان نه‌کرد.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ کانادیان پرێسدا داوای له‌و وڵاته‌ کردووه‌ درێژه‌ به‌ پشتیوانییه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ کوردی عێراق بدات.

ناوبراو هه‌روه‌ها داوا له‌و وڵاته‌ ده‌کات که‌ به‌رده‌وام بێت له‌ به‌رنامه‌ی مه‌شقپێکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و له‌ ڕووی پڕچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ یارمه‌تیی کورده‌کان بدات.

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه‌ که سه‌ره‌ڕای کۆتایی‌هاتنی خه‌لافه‌تی خۆناونراوی داعش،‌ کوردی عێراق تێڕوانینێکی نه‌رێنی هه‌مبه‌ر کۆتایی‌هاتنی هاوکاریی سه‌ربازیی هه‌ندێک له‌ وڵاتان نییه‌ به‌ڵام به‌یانی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌یهه‌وێت سامانپێدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام بدات هه‌ر بۆیه‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی که‌نه‌دا له‌ ڕووی مه‌شقپێکردن و پڕچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ورێکی کارای ده‌بێت.

دیپلۆماتکاری کوردی عێراق له‌ ئه‌مریکا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ کورده‌کان ده‌بێت پڕۆژه‌ی سامانپێدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌کبخه‌ن چوونکه‌ کورد به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ پێویستی به‌ هێزێکی لێهاتوو، یه‌کڕیز و نیشتیمانی هه‌یه‌. ئه‌م چاکسازییانه‌ له‌ درێژخایه‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت و که‌نه‌داش ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرنگ له‌باره‌ی جێبه‌جێ‌کردنی به‌رنامه‌ی سامانپێدان و یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بگێڕێت.

میدیاکانی که‌نه‌دا له‌باره‌ی هۆکاری پچڕانی هاوکارییه‌کانی که‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ نووسیویانه‌ که‌ شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی عێراق له‌ مانگی ئه‌کته‌وبری ساڵی 2017 له‌ که‌رکووک و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌ورێکی گرنگی له‌ کۆتایی‌هاتنی هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی که‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ گێڕاوه‌‌. پێشتر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هێزه‌کانی که‌نه‌دا مه‌شقی سه‌ربازییان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌دا و له‌ شه‌ڕی داعشدا وه‌ک ڕاوێژکاری سه‌ربازی یارمه‌تییان به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌دا.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ بڕیار بوو که‌نه‌دا چه‌کوچۆڵی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان بگوازێته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا ئه‌و جیهازاته‌ سه‌ربازییانه‌ی نه‌ناردووه‌ و هیوای خواست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ پێویستی به‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی سه‌ربازی هه‌یه‌ ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دا ئه‌و چه‌کانه‌ ڕاده‌ستی هێزه‌ کورده‌کانی عێراق بکاته‌وه‌.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ هێشتا هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی زۆره‌ له‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش که‌واته‌ پێویستی به‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی وڵاتانی بیانی له‌وان که‌نه‌دا هه‌یه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌و وڵاته‌ ده‌کات درێژه‌ به‌ پشتیوانییه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ کوردی عێراق بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64535

Your Comment

You are replying to: .
captcha