بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەكە راگەیاند و داوای لە دەستەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەكە كرد كەسێكی دیكە بۆ پێگەكەی دیاری بكەن. حەكیم لە تویتەر بڵاویكردوەتەوە "دوای بریارەكەی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی دەسەڵاتدار بۆ چوونە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسەتی دەستووری نیشتیمانی و بەئەنجامگەیاندنی ئەو رۆڵە بە گوفتار و كردار، ئەو متمانە گەورەیەی هاوپەیمانی چاكسازی بە هەند و بەنرخ وەردەگرم كە دەستەی سەرۆكایەتی پێیانبەخشیوم و بە درێژایی ئەو ماوەیە سەرۆكایەتیەكەیان داوە بە من".
لە بەشێكی دیكەی بڵاوكراوەكەی حەكیم-دا هاتووە "هیوادارە توانیبێتی ئەمانەتەكە بپارێزێت و بەرپرسیاریەكەی بە تەواوی و باشترین شێوە گرتبێتە ئەستۆ".
ئاماژەی بەوەش كردووە: "داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی دەكات، بەپێی پەیڕەو و سیستەمی ناوخۆیی هاوپەیمانیەكە جێگرەوەیێک بۆ سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی هەڵبژێرێت هاوكات رایگەیاندووە "هیواخوازە هاوپەیمانیەكە و بەرپرسەكانی و سەرۆكە نوێیەكەی سەركەوتوو سەرفرازبن".
سەرچاوە:سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment