هیچ جیاوازییێک لە نێوان ستراتیژیەتی ئەمڕۆی هەدەپە و لێدوانەكانی ئۆجەلاندا نییە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە وەڵامی نامەیێکی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕایدەگەیێنێت: هیچ جیاوازییێک لە نێوان ستراتیژیەتی ئەمڕۆی هەدەپە و لێدوانەكانی ئۆجەلاندا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە ڕایگەیاند: "ئێمە هەمیشە پارێزگارییمان لە بێلایەنی خۆمان لە بەرامبەر كوتلەكاری كردووە، بەردەوامیش دەبین لەمە. هیچ جیاوازییێک لە نێوان ستراتیژیەتی ئەمڕۆی هەدەپە و لێدوانەكانی ئۆجەلاندا نییە".

ناوبراو دەشڵێت: جەخت کردنەوەی ئۆجەلان لە دانووستانێک لەسەر بنەمای دەستوورییی دیموکرات بۆ کردنەوەی ڕێگای بەردەم تورکیا گرنگیی خۆی هەیە.

تەمەللی لەبارەی هەڵبژاردنی سبەینێی شارەوانی ئیستانبوڵ ئاماژەی بەوەش کرد "لە هەڵبژاردنی 23ی حوزەیران و 31ی ئادار و 24ی حوزەیران و گشتپرسی سەرۆكایەتی كۆماریش ستراتیژی ئێمە ئاشكرایە. ئێمە بە شێوەیێكی ستراتیژی دەنگ بەكاردەهێنین. واتە بانگهێشتی بەرەی دیموكراسی دەكەین، توركیا پێویستی بە دیموكراسی بوون هەیە".

هاوسەرۆکی هەدەپە ئەوەش دەخاتەروو بۆیە دەنگەكانمان بە كەس و پارت و بلۆكەكان نابەستینەوە، لێرەدا كاتێک بەرەو هەڵبژاردنی 23ی حوزەیران رۆیشتین زۆر بە روونی گوتمان "ئەمە گشتپرسی دیموكراسییە، لە بەرامبەر ئاک پارتی و مەهەپە دەنگی ستراتیژی خۆمان بەكاردەهێنین. هێزمان نیشان دەدەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64509

Your Comment

You are replying to: .
captcha