کوردپرێس:
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا ڕای‌گه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنه‌كه‌یان له به‌رنامه‌یاندایه له چوار ساڵی داهاتوودا كار بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییان بكه‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: دۆسیه‌ی فرۆشتن و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم زۆر به‌خراپی مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه به جۆرێک له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیا و كه‌سه حزبیه‌كان به‌كار هێنراوه.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان باس له‌وه‌ش ده‌کات که به‌پێی ڕاپۆرتێكی دیلۆیت، له سێ مانگی كۆتاییی ساڵی 2018دا بڕی 39 ملیۆن و 949 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم فرۆشراوه كه داهاته‌كه‌ی دوو ملیار و 125 ملیۆن دۆلار بووه به‌ڵام ته‌نها 703 ملیۆن دۆلاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت و دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و داهاته چاره‌نووسی نادیاره.
عه‌لی حه‌مه ساڵح جه‌ختی کرده‌وه پشتیوانی له دزینی داهاتی نه‌وت ناكه‌ن و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment