کوردپرێس:
لەکاتی لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە (20-6-2019) لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، سبەینێ هەینی، "میوانێکی تایبەت" دێتە لام، ئەویش نێچیرڤان بارزانییە.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دەبێتە یەکەمین سەردانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و دەرەوەی وڵات.
ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییێکی بەهێزیان هەیە، هەرچەندە دوای گشتپرسیی هەرێمی کوردستان لە 25ـی ئەیلولی2017 پەیوەندییەکانیان ساردیی تێکەوت، بەڵام قۆناخ بە قۆناخ پەیوەندییەکانیان بەرەو باشبوون دەچێت.
لەکاتی دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەردۆغان پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجام دا و بەردەوامیی پشتگیریی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تازەیدا دووپات کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment