سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک پەرلەمانی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق، گەیشتە لای محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

کوردپرێس: نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکەم گەشتی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامدا وەکوو سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.

دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سەلام لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی لێکرا و کۆ بوونەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستان له‌ كۆبوونەوەکاندا، وێڕاى جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ گرنگى په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گفتوگۆ له‌ باره‌ى چه‌ند پرسێکی هەڵواسراو وەک کێشەی نەوت و بوودجە و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوە.

هەر لەمبارەوە ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا رایدەگەیێنێت سەردانەكە بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان حكوومەتی عێراقە، باس لەوەش دەكات سەرۆكی هەرێم لە بەغدا گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی نێوان هەولێر‌ و بەغدا دەكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64472

Your Comment

You are replying to: .
captcha