کوردپرێس:
تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند لە چەند ساڵی ڕابردوودا 115 گوندی هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە چۆڵ کراون و ئێستاش مەترسیی چۆڵکردنی 20 گوندی دیکە هەیە.
گوندنشینانی ئەو ناوچەیە داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کار بۆ ئارامیی ناوچەکە بکات تاوەکوو لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.
هەر بەهۆی بۆردوومانەکانەوە ناشناڵ پارکی هەڵگورد - سەکران زیانی زۆری بەرکەوتووە و لەوەڕگەی ناوچەکەش سووتاوە.
موختیاری گوندی خهلیفان دەڵێت، ناتوانین 100 مهتر له گوندەکەمان دوور بکەوینە كار و كاسبیمان نەماوە، نازانین چارهمان چییه.
شایانی باسە تۆپخانەی سوپای تورکیا و فڕۆکە تورکییەکان بە پاساوی شەڕی دژ بە پەکەکە بەردەوامن لە بۆردومان کردنی خاکی هەرێمی کوردستان و چەندین جاریش لە بۆدرومانەکاندا خەڵکی مەدەنی و دانیشتووانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە زیانیان بەرکەوتووە یان خود گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment