کوردپرێس:
بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کوردێک به ناوی هێرۆ قادر محه‌مه‌د ئه‌مین موسته‌فا وه‌ک باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له کۆماری بولگاریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستنیشان کرا.
هێرۆ مسته‌فا له‌دایکبووی ساڵی 1973ی شاری هه‌ولێره و کچی تێکۆشه‌ری دێرین عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌مین دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی بارزانه که له ئه‌مه‌ریکا ده‌رده‌چوو و چه‌ندین به‌رپرسیارێتی له حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه له‌وانه:
- له ساڵی 2016 له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له وڵاتی پورتوگال کاری کردووه و ڕاوێژکاری سیاسی بووه له باڵیۆزخانه‌ی نیودێهلی له هیندستان.
- له ساڵانی 2009 بۆ 2011 ڕاوێژکاری جۆ بایدن بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ندی و باشووری ئاسیا بووه.
- هێرۆ یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی له نزیکه‌وه چاودێری دانووستانه‌کانی گرووپی 1+5ی له‌گه‌ڵ ئێران کردووه.
- له ساڵی 2005 به ئه‌رکێکی سیاسی له شاری مووسڵ کاری کردووه و چه‌ند به‌رپرسیارێتی سیاسی له لوبنان و یۆنان و ئه‌فغانستانیش هه‌بووه.
- ئه‌و سیاسییه کورده له ویلایه‌تی نۆرس داکۆتا ژیانی به سه‌ر بردووه و جیا له ئینگلیزی، زمانه‌کانی کوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، یۆنانی، هیندی و پورتوگالی ده‌زانێت و له زانکۆی پرینستۆن ماسته‌ری له خزمه‌تگوازاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێناوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment