کوردپرێس:
فالح فه‌یاز له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT)ی ڕووسیا گوتی: هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له ناو خۆیاندا گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و پۆستانه‌ی ماون پڕ ده‌كرێنه‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیارانیش زیادی کرد: دوو جۆره ئاگركه‌وتنه‌وه تۆمار كراون؛ جۆرێكی كارێكی تێكده‌رانه و تیرۆریستییه و داعش له پشتییه‌تی و جۆری دووه‌میشی سروشتییه.
فالح فه‌یاز ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی سووتاوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی دروێنه كراوه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه، ژماره‌یێكی ئه‌وتۆ نییه.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕوونیشی کرده‌وه که به‌رهه‌می ئه‌مساڵی ده‌غڵودان زیاتره له به‌رهه‌می ساڵی ڕابردوو به تایبه‌تی له ڕووی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment