بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون لەسەر پشکی گۆڕان له دیدارێکدا بۆ میدیاى فهرمیی حزبهکهى ڕایگهیاندووە: "تائێستا 37%ى پۆستەکانمان وەرنەگرتووە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر مانەوەی گۆڕان دەبێت لە حکوومەت، بهڵام لە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی ڕازینگ.
ناوبراو ئاشکراشی دهکات: "بەشداریی گۆڕان لە حکوومەتى ههرێمى کوردستان، لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ڕێککەوتنیشمان لهگهڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەسەر چەند ئاستێک خۆی دەبینێتەوە، ئاستێکیان بریتییە لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی، ئاستەکەی تر بریتییە لە حەجم و بوونی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکوومەت و ئەو پۆستانەی کە وەریدەگرێت".
بهوتهى ئهو، "لەئاستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازیدا رێککەوتنەکەمان دوو خاڵی تێدا بووە، یەکێکیان چاکسازی بووە لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی پلە باڵاکان کە خۆشبەختانە ئەمەمان جێبەجێ کرد، مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان، ئهوى دیکهش مووچهى وەزیر و ئەندام پەرلەمان بوو که ئهوهش بەڕێژەی زیاتر لە 50% کەم کراوەتەوە".
وهزیرهکهى گۆڕان لهکابینهى نۆى حکوومهتى ههرێم دهڵێت: "جاران کە ئەندام پەرلەمانێک خانەنشین بوایە، لانی کەم 6 ملیۆنو 400 هەزار دینار مووچەکەی بوو، ئێستا دەچێتە خوار 4 ملیۆن دینارەوە".
سهبارهت بهڕێکهوتنهکهیان لهگهڵ پارتى، دانا عهبدولکهریم وتى: "تائێستا لەگەڵ پارتی نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتن لەسەر ئامادە کردنی یاسایەک بۆ چاکسازیی، کە دەبوو لەو چوارچێوەیەدا یاریدەرێک بۆ چاکسازیی بۆ سەرۆکی حکوومەت دابنرێت و ئەم یاریدەدەرە لەپشکی بزووتنەوەی گۆڕان بێت و سەرپەرشتی مەلەفی چاکسازیی بکات".
زیاتر لهوبارهیهوه دانا عهبدولکهریم وتى: "ئێمە پڕۆژەیاسای خۆمان بۆ ئەنجومەنی چاکسازیی پێشکەش کردووە، درەنگە بۆ ئەم بابەتەو ئەمە یەکێکە لەو خاڵانەی کە لەنێوان پارتی و گۆڕاندا جێبەجێ نەکراوە".
لهبارهى ئهو پۆستانهشى که بزووتنهوهکهى دهبوو وهریان بگرێت، ئاشکرای کرد، "نزیکەی 63%ی پۆستەکانمان بەگوێرەی ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی وەرگرتووە، هێشتا 37%ی پۆستەکانمان وەرنەگرتووە کە یەکێکیان سەرۆکی سندوقی داهاتە نەوتییەکانە".
ناوبراو ئهوهشى وت: "دواجار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و تیمی وزاری پارتی گفتوگۆمان کردووە، داوامان کردووە پەلە بکەن لە تەواو کردنی پۆستەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، چوونکە جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانمان کاریگەریی دەبێت لەسەر مانەوەمان لە حکوومەت، داوامان کردووە پەلە بکرێت، چوونکە کاتێکی زۆر بەدەستەوە نەماوە بۆ ئەم کابینەیە".
ههرچى لهبارهى داهاتى نهوتى ههرێم و ئهو سندووقهشى که گۆڕان داواى سهرۆکایهتیهکهى دهکات، وهزیرى ئاوهدانکردنهوه له پشکى گۆڕان دهڵێت: "ئەو نەوتەی کە دەفرۆشرێت دەبێت داهاتەکەی بچێتە سندوقی داهاتە نەوتییەکانەوە، ئێستاش داهاتەکەی دەچێتە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئێمە پێمانوایە دەبێت داهاتەکە بچێتە سندوقی داهاتە نەوتییەکان و لەوێوە بچێتە وەزارەتی دارایی، وەزارەتی دارایی وەکوو هەموو وەزارەتەکانی تر مەسرەفی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکات، هەموو وەزارەتەکان داهاتو خەرجییەکانیان دەچێتە وەزارەتی دارایی، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وا نییە".
لهبارهى ڕۆڵى تیمى گۆڕانیش لهکابینهى نۆ-دا تهئکیدی کردۆتهوه: "لەوکاتانەی کە حکوومەت نەیدهتوانی ڕێژەی 100%ی مووچە بدات، بوونی ئێمه ئهوه بوو دهبێت ڕێژەی کەمکردنەوەی مووچەی هاوڵاتیان لە ئاستێکدا بێت زۆر کەم نەکرێتەوە، لە کابینەکانی پێشوودا رێژەی پاشەکەوتنی مووچە دەگەیشتە 60% بۆ 70%، لەم کابینەیەدا ڕۆڵی ئێمە ئەوەبوو دەبێت ڕێژەی بڕینی مووچە نەگاتە ئەو ئاستە".
Your Comment