بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لە شەوی ١٥ی تەمووز کرد کە تیایدا رێکخراوی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) هەوڵی کودەتای دا و گوتی: ''با بزانین ئەو شەوە (١٥ی تەمووز) وەک هاوپەیمانی جمهور چۆن خەباتمان سەلماند لە قۆناغی داهاتووشدا بەردەوامبین لە سەلماندنی".
گوتیشی: ''پێداگرانە بەردەوام دەبین لەسەر بنیاتنانی تورکیای گەورە و بەهێز بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وڵاتەکەمان رووبەڕووی بەڵاکانی وەک ١٥ی تەمووز نەبێتەوە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە هەوڵەکانی دژبە تورکیا رایگەیاند: ''لە سەردەمێکدا کە سەرلەنوێ ناوەندە سیاسیی و ئابوورییەکان دادەڕێژرێنەوە، ئەو دەرفەتە ناڕەخسێنین بۆ ئەوانەی بە دوایەوەن و خوازیارن جارێکی دیکە وڵاتەکەمان وەلابنێن".
لە کۆتاییداسەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رووی دەمی کردە شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا و گوتی: ئەوان بە دوای شتێکی دیکەوەن، ئەوان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا بەیەکەوە کار دەکەن.
Your Comment