باڵیۆزی ئەمریکا باس لە ئامانجەکانی سەردانی هەفتەی ڕابردووی شاندی وڵاتەکەی دەکات بۆ عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، دوایین سەردانی شاندی باڵای ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ جەختکردنەوە بووە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلینا رۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکدا باسی لەوەکردووە، "هەفتەی رابردوو، زۆر خۆشحاڵ بوم بە پێشوازی کردن لە سیناتۆر لینزى گراهام، کە سەردانی بەغدا و هەولێری کرد بۆ جەخت کردنەوە لەسەر پابەندبونەکانی ئەمریکا بۆ عێراق و دووپاتکردنەوەی باوەڕی واشنتن بە توانای هەولێر و بەغدا بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا.

ئاماژەی بەوەش کردوە، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی شاندی ئەمریکا بۆ بەغدا و هەولێر، جەختکردنەوە بوو لەو باوەڕەی کە واشنتن هەیەتی بۆ ئەوەی عێراق دەتوانێت دیموکراسییەکی بەهێزتر لە ناوچەکەدا پێشکەش بکات.

News Code 6403

Your Comment

You are replying to: .
captcha